ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه‌

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/9/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌ك ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

1 - خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە 10/10/2021 کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت بە ئاراستەی بانگەشەیەکی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی و یەکترشکاندن و ناوزڕاندن و ڕۆڵی سەربەخۆیی دامەزراوە ئیداری و مەدەنییەکان و میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان، هه‌روه‌ها هاندانی هاووڵاتییان بۆ پیادەکردنی مافی دەنگدان.

2 - بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی دوو بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە 63 لە 1/9/2021 تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و لێژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوالێتی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە.

3 - بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسی (پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021 - 2025) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران لە لایەن بەڕێز د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان خرایە ڕوو بۆ ئەنجوومەن و بڕیار درا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

4 - خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتیی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەکان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ) ئامادە کراوە.