ئەندامێكی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك: لەگەڵ 25 كادیر وازمان لە یەكێتی هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەندامێكی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك: لەگەڵ 25 كادیر وازمان لە یەكێتی هێنا

“بەهۆی تەعەدا و چاوسووركردنەوە و دەستبەرزكردنەوە لێم، دەستم لەكار كێشاوەتەوە”

بە گوتەی بەرپرسێكی یەكێتی لە كەركووك، ژمارەیەك كادیری مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی ئەو حزبە لە شارەكە، واز لە یەكێتی دێنن كە لە نێویاندا ئەندامی مەڵبەند هەیە.

دیلان سەڵاح جاف، ئەندامی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دەستم لە کاری حزبی و لە بەرپرسیارێتییەكەم لەناو یەکێتی كێشاوەتەوە و بابەتی وازهێنانەکەشم گەیشتووەتە دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە پێك هێندراوە”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەم بارەیەوە ڕۆژی چوارشەممە 15/9/2021 ڕوونكردنەوەیەكی تەواو لەسەر هۆكارەكانی وازهێنانی لە یەكێتی بڵاو دەكاتەوە.
لەبارەی هۆكاری وازهێنانەكەی لە یەكێتی، ئەو ئەندامەی مەڵبەندی كەركووكی حزبەكە بۆ (باسنیوز) گوتی: “بەهۆی تەعەدا و چاوسووركردنەوە و دەستبەرزكردنەوە لێم، دەستم لەكار كێشاوەتەوە، چونکە ئەمە بە من قبووڵ ناكرێت”.
دیلان سەڵاح جاف باسیشی لەوە كرد كە ئەو بە تەنیا دەستی لەكار نەكێشاوەتەوە، بەڵكوو “٢٥ كادیر كە لە نێویاندا كادیری پلەی بەرزی دیكەش هەن، وازیان هێناوە و ئەوانیش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان ئاشكرا دەكەن”.
دووپاتیشی كردەوە: “یەكێتی نابێ ببێتە ئەو حزبەی كە چاو لە خەڵك سوور بكرێتەوە، ئەوانەی وا دەكەن، لەسەر رێبازی مام جەلال لایان داوە و ئێمەش ئەوەمان قەبووڵ نییە”.