كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەروونناسان و شارەزایانی بواری پەروەردی منداڵ جەخت دەکەنەوە، پێویستە بنەماڵە بەوردی ئاگای لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەی بێت و هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێک بەهەند وەربگرێت، چونکە نیشانەکانی خەمۆکیی منداڵ لە چەند جەمسەری جیاوازدا خۆی پیشان دەدات.

ئەم نیشانانە هەم لە رووی عاتیفی و هەڵسوکەوت و هەمیش لە رووی جستەییەوە خۆیان دەردەخەن، بۆ نموونە، کاتێک حاڵەتی بێ هیوایی لە منداڵەکەتدا بەدی دەکەیت، کاتێک زوو هەڵدەچێ و تووڕە دەبێت، کاتێک هەمیشە خەماوییە و هەست بە تاوان دەکات، بزانە نیشانەکان له جەمسەری عاتفییەوە خۆیان دەرخستووە و پێویستە بەهانایەوە بچیت و بیبەیت بۆ لای پزیشک.

لە کاتی خەمۆکیدا منداڵ له رووی جەستەییشەوە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت، بۆ نموونە، کاتژمێری خەوتنی دەگۆڕدرێت، خواردن زۆر کەم، یان زۆر دەخوات و زۆر قەڵەو، یاخود زۆر لاواز دەبێت.

له رووی ئاکار و هەڵسوکەوتیش، بە هەمان شێوە گۆڕانکاریی روو دەدات و گریانی نائاسایی دەبێ و منداڵ بەبێ هۆ دەگری، گۆشەی تەنیایی هەڵدەبژێرێت و لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا تەبا نییە. کۆتا نیشانەکان لە هەڵسوکەوتی وێرانکاربوونی خۆی دەبینێتەوە و منداڵ هەمیشە خۆی سەرکۆنە دەکات و هەست بە دۆڕان دەکات.