واتساپ گۆڕانكاری لە نامە دەنگییەكانی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

واتساپ گۆڕانكاری لە نامە دەنگییەكانی دەكات

 

تۆڕی كۆمەڵایەتیی (واتساپ) بە نیازە لە ماوەیەكی نزیکدا گۆڕانكاری لەو نامە دەنگییانە بكات كە بەشداربووان بۆ یەكتری دەنێرن.

لەم بارەیەوە ماڵپەری (ئەلبوابە)ی عەرەبی نووسیویەتی: "واتساپ ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە داهێنانی تازە لە ئەپەكانی زیاد بكات و بە تەواوبوونی گۆڕانكارییەكانی بەشداربووان دەتوانن نامە دەنگییەكان بگۆرن بۆ تێكست".

ماڵپەرەكە ئەوەشی خستووەتە روو، زیادبوونی ئەم تایبەتمەندییە سوودی بۆ ئەو كەسانە هەیە کە لە شوێنە فەرمییەكان كاردەكەن و كاروبارەكان لە رێگەی تێكست نووسین ئەنجام دەدەن.

بە پێی ئەو بەدواداچوونەی ماڵپەرەكە ئەنجامی داوە لە قۆناغی یەكەمدا ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر سیستەمی IOS و بە زمانی ئینگلیزی زیاد دەكرێت، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لەسەر سیستەمی ئاندرۆیدا چالاك دەبێت.