حکوومەتی عێراق کۆنگرەیەک لە بەغدا بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی وڵاتەکەی، ساز دەکات.
بڕیارە لە رۆژانی 15 و 16-9-2021 کۆنگرەی نێودەوڵەتیی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق، لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە ساز بکرێت.
کۆنگرەکە بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشداریی سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک شاندی وڵاتان، بەڕێوە دەچێت.
وەزارەتی داد و دەستەی دەستپاکی (نەزاهە) کۆنگرەکە رێک دەخەن. لە کۆنگرەکەدا، تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە دەکرێت، کە لە گەڕاندنەوەی پارەی عێراق رووبەڕووی دەزگا نیشتمانییە عێراقییەکان دەبێتەوە.
هەر لە کۆنگرەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی شێواز و رێگەکانی پابەندکردنی وڵاتان بە گەڕاندنەوەی ئەو پارە عێراقییانە بۆ عێراق، دەکرێت.