دوو کورد بوونه ئەندامی پەرلەمانی نەروێژ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دوو کورد بوونه ئەندامی پەرلەمانی نەروێژ

هەر یەك له مانی حوسێنی و سەحەر ئایدار، توانییان بۆ یەکەمجار له مێژووی وڵاتی نەروێژ وەک کورد، دوو کورسیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنن.

دوای ئەوەی لەلایەن پارتەکەیانەوە بۆ په‌رله‌مان نه‌رویژ كاندید كران، كه‌ حوسێنی له پارتی کار و خەڵکی قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان و ئایدار له‌ باکووری کوردستان و له پارتی سوور ئەندامێتیی پەرلەمانیان بەدەست هێنا، که به ستوورتینگه ناسراوە.

هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی نه‌رویژ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌ چوو، ماوەیەک پێش ئێستا دەستکرا به دەنگدان تا ڕۆژی 13/9 کۆتایی هات و پارتی کار  و هاوپەیمانانیان دوای هەشت ساڵ له ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتیان گرتەوە دەست

دوای ڕووداوەکان هاوینی 2011 مەترسیی لەسەر دیموکراتیی ئەو وڵاتە هەبوو، ئەویش بەهۆی ئەو کردەوەیەی که ڕاستڕەو ئەندرسن بریڤیک دژ به لاوانی پارتی کاری نەرویجی ئەنجامی دا وتیایدا 77 کەس له ئەندامانی ئەم پارتە گیانیان لەدەست دا وزیاتر له 120 کەسیش برینداربوون و  تا ئێستا کاریگەریی ئەم کردەوەیە لەناو کۆمەڵگای نەرویژدا ماوە . ئەربایدەر پارتی و هاوپەیمانانی به 100 دەنگ بەرانبەر به 68 دەنگ توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و یۆناس گێر ستوورە بەربژێریانه بۆ سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو.