هەدەپە نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ سیاسەتی خۆی دادەڕێژێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەدەپە نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ سیاسەتی خۆی دادەڕێژێت

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) نەخشەرێگایەکی نوێ بۆ سیاسەتی خۆی لە تورکیا، دادەڕێژێت.

مەدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (CAN TV)ی تورکی، رایگەیاندووە: هەدەپە دەیەوێت بەشێوازێکی نوێ دەست بە سیاسەت بکاتەوە.

مەدحەت سانجار هەروەها رایگەیاندووە: 41 ساڵە تورکیا بە بیری 12ـی ئەیلوول بەڕێوە دەبرێت، هەدەپە دەیەوێ بەو نەخشەڕێگایە هاوبیرانی 12ـی ئەیلوول بداتە دادگا و لە تورکیا دەست بە قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی بکرێت.

رۆژی 12-9-1980 جەنەڕال کەنعان ئێڤرەن کودەتای بەسەر حکوومەتی تورکیادا کرد و خۆی وەک سەرۆکی کاتیی تورکیا ناساند و دواتر تا ساڵی 1989 لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی تورکیادا مایەوە.

کەنعان ئێڤرەن لە کاتی دەسەڵاتدارییەکەیدا، بەئاگر و ئاسن وەڵامی گەلی کوردی لە باکووری کوردستان دایەوە و جگە لە شەهید و زیندانیکردنی هەزاران هاووڵاتیی کورد، ژمارەیەکی زۆریشی ناچاری ئاوارەبوون کرد.

هاوسەرۆکی هەدەپە پێی وایە دەبێ کێشەی کورد لە تورکیا بە رێگەی دیموکراسی و ئاشتیی بەردەوام، چارەسەر بکرێت.

بڕیارە رۆژی 27-9-2021، هەدەپە نەخشەرێگایەكی تازەی بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ سیاسەتی نوێی پارتەكەیان و داهاتووی توركیا، رابگەیەنێت.