ئه‌مڕۆ وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى وسه‌رۆكی ئه‌ركانى پێشمه‌رگه ده‌چنه په‌رله‌مانى كوردستان و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى پێشمه‌رگه كۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لێژنه‌ى پێشمه‌رگه به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لێژنه‌كه‌مان بانگهێشتى وه‌زیرى پێشمه‌رگه و جێگره‌كه‌ى و سه‌رۆكی ئه‌ركانى پێشمه‌رگه‌مان كردووه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، بانگهێشتكردنه‌كه‌ش بۆ مه‌به‌ستى كۆمه‌ڵێك پرسه، كه گفتۆگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
گوتیشى: یه‌كێك له بابه‌تى گفتۆگۆكانمان باسكردنه له چۆنیه‌تى چاكسازی له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى كه لێژنه‌كه‌مان كردوونی بۆ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، كه هه‌رچى كه‌موكوڕى هه‌بووه ئاماده‌مان كردووه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه باسى لێوه ده‌كه‌ین و خانه‌نیشكردن و چۆنیه‌تى له جێدانانى پێشمه‌رگه له ڕیزه‌كانى پێشمه‌رگه باسیان لێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى، تر كه مه‌سه‌له‌ى ئه‌و بۆشایىیه ئه‌منییه كه له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا هه‌یه، به‌پێی ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه ده‌بێت دوو لیواى هاوبه‌ش پێك بهێندرێت، گفتۆگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت.