ئەسەد بە نهێنی سەردانی رووسیا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەسەد بە نهێنی سەردانی رووسیا دەکات

سەرۆکی رژێمی سووریا بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو، سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەکات.

کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا رۆژی سێشەممە 13-9-2021 سەردانی مۆسکۆی کردووە و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆ بووەتەوە.

میدیاکانی رووسیا لەسەر زاری ڤلادیمێر پوتین بڵاویان کردووەتەوە، کە بەشار ئەسەد "کارێکی زۆر بۆ دەست پێکردنی دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنە سیاسییەکان، دەکات".

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی رووسیا وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی رژێمی سووریا، رایگەیاندووە: هەڵبژاردنەوەی ئەسەد دەرخەری ئەوەیە، خەڵکی سووریا بۆ گەڕانەوەی بۆ بارودۆخی ئاسایی وڵات، پشت بە ئەسەد دەبەستن.

ڤلادیمێر پوتین لەبارەی کێشەی سەرەکی لە سووریا، رایگەیاندووە: سوپای رژێمی سووریا دەستی بەسەر 90%ـی خاکی وڵاتەکەیدا گرتووەتەوە، بەڵام کێشەی سەرەکی "بوونی هێزی بیانیی نایاساییە".