كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەواڵگریی ئەمریکا: عێراق سەرچاوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکانە

بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، عێراق سەرچاوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکانە لەسەر وڵاتەکەی.

خاتوو ئاڤریل هاینس، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە: ئەگەرچی بەردەوام چاودێریی جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان دەکەن، لە کاتێکدا گرووپەکانی ئەفغانستان ناتوانن ببنە مایەی هەڕەشە لەسەر ئەمریکا.

ئاڤریل هاینس هەروەها رایگەیاندووە: ئەفغانستان سەرچاوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لەسەر ئەمریکا، نییە، بەڵکوو ”گەورەترین هەڕەشەکان“ لە وڵاتانی عێراق، سووریا، سۆماڵ و یەمەنەوەن.

ئەو ژنە بەرپرسەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەواڵگریی ئەمریکا وڵاتانی عێراق، سووریا، یەمەن و سۆماڵی لە کارە لەپێشینەکانی داناوە، چونکە لەو چوار وڵاتە ”هەڕەشەی مەترسیدارتر بۆ سەر ئەمریکا، هەن“.