کاریگەریی خەوی قووڵ لەسەر جەستە چییە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کاریگەریی خەوی قووڵ لەسەر جەستە چییە؟

 

هەمیشە گوێتان لەم بابەتە بووە، گوایە هەر مرۆڤێکی گەورەساڵ پێویستی بە حەوت سەعات خەوی شەوانە هەیە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریی پسپۆڕان، چۆنیەتیی خەو لە کاتژمێرەکانی خەوتن گرنگترە.

پزیشکان و پسپۆڕان لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) جەخت دەکەنەوە، پێویستە خەوێکی قورس و قووڵت هەبێ، چونکە ئەم شێوە خەوتنە بۆ مێشکی مرۆڤ باشترە و کاتێک لە خەوێکی قووڵدای، گوێت لە کەمترین سریوە دەبێت و مێشک هەوڵ دەدات تا بە باشترین شێوە پشوو بدەیت، لەم حاڵەتەدا، خوێنی زیاتر بە ماسوولکەکانت دەگات، جەستەت وزەی زیاتر دەستەبەر دەکات و کاریگەریشی هەیە لەسەر خانەکانی جەستەت، چونکە خانەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی خۆیان، پێویستییان بەوەیە، کە تۆ شەوانە خەوێکی قووڵت هەبێ.