بەغدا... چەكدارانی حەشد و هێزێكی ئەمنی ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەغدا... چەكدارانی حەشد و هێزێكی ئەمنی ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە چەكدارانی حەشدی شەعبی لەبەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا گردبوونەوە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكانی بەغدا بوونەوە.

ئێوارە ئەمڕۆ چەكدارانی حەشد ئەوانەی بە "حەشدی وەزارەتی بەرگری"ی حكوومەتی فیدراڵی ناسراون، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانیان، گردبوونەوەیەكیان لەبەردەم ناوچەی سەوز ئەنجام دا، دواتر لەلایەن هێزەكانی پاراستنی یاساوە لە بەغدا هەوڵی بڵاوەپێكردنیان درا، بەڵام ئەوان بە بەرد هاوێشتن ڕووبەڕوویان بوونەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە دەیان چەكداری حەشد لە گردبوونەوەكەدا داوایان دەكرد گرێبەستەكانیان نوێ بكرێتەوە، بەڵام دوای كەمێك لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی تۆڕی "رووسیا تودەی" بڵاوی كردووەتەوە، شەڕە بەرد ڕووی داوە و بەم هۆیەوە هەشت كەس لە هەردوولا بریندار بوون.