کۆمسیۆن: کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تاوانە و سزای لەسەرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆمسیۆن: کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تاوانە و سزای لەسەرە

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان، تاوانە و سزای لەسەرە.

نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی فەرمیی کۆمسیۆن بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە: کۆمسیۆن نزیکەی 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتریی دەنگدانی چاپ کردووە.

نیبراس ئەبو سۆدە هەروەها رایگەیاندووە:هەر مامەڵەیەک بە کارتی دەنگدان بە ”تاوان“ هەژمار دەکرێ و بەپێی یاسای ژمارە 9ـی کۆمسیۆن، سزاکەی دەگاتە زیندانیکردن.

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هیچ کەسێک، جگە لە خاوەنی کارتەکە، ناتوانێ کارتی دەنگدان بەکار بهێنێت، چونکە لە کاتی دەنگدان، ناسنامە و کارتەکە، لەگەڵ پەنجەمۆر، لە دەنگدەر وەردەگیرێ.

نیبراس ئەبو سۆدە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ رێگرتن لە گوشاری کاندید و لایەنەکان لەسەر دەنگدەر، دەنگدەر ناتوانێ لە رۆژی دەنگدان مۆبایلی خۆی بباتە ژووری دەنگدان.