یاریدەدەرێکی سەدر هەڕەشە لە پەرلەمانتارێک دەکات.. ”بە رێگای خۆمان وەڵامت دەدەینەوە“
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

یاریدەدەرێکی سەدر هەڕەشە لە پەرلەمانتارێک دەکات.. ”بە رێگای خۆمان وەڵامت دەدەینەوە“

یاریدەدەرێکی موقتەدا سەدر، ریبەری رەوتی سەدر هەڕەشە لە پەرلەمانتارێکی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، ”بە رێگای خۆمان وەڵامت دەدەینەوە“.

ئەبو یاسر، یاریدەدەری سەربازیی موقتەدا سەدر وەڵام باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراقی داوەتەوە و داوای لێکردووە داوای لێبووردن لە سەدر بکات.

باسم خەشان لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی عێراقیدا، رایگەیاندبوو، بانگەشەکانی موقتەدا سەدر بۆ چاکسازی ”دووڕووییە“ و ئەو ”سەرۆکی کوتلەیەکی گەندەڵە“.

باسم خەشان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رەتی کردووەتەوە داوای لێبووردن بکات و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بانگەشەکانی موقتەدا سەدر دووڕوویین و ئەو سەرۆکی کوتلەیەکی گەندەڵە.

ئەبو یاسر هەڕەشەی لە باسم خەشان کردووە و رایگەیاندووە: ئەگەر ئەو ”بێ ئەدەبە“ داوای لێبووردن نەکات، ئەو بە هەموو رێگە یاسایی و عورفییەکان و بە رێگای خۆیان و بەپێی ”پەروەردەی ئال سەدر“، وەڵامی دەدەنەوە و هەڵوێستی لە دژ وەردەگرن.

وێنەی باسم خەشان