بەڕێوەبەری پێكەوەژیانی ئایینەكان: بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، هەرێمی كوردستان ئارامترین ناوچەیە بۆ ئازادیی ئایینی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەڕێوەبەری پێكەوەژیانی ئایینەكان: بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، هەرێمی كوردستان ئارامترین ناوچەیە بۆ ئازادیی ئایینی

رۆژئاوا سەرسامن بەوەی كوردستان لەو ناوچە جوگرافییە گەرمە پارێزگاری لە پێكەوەژیان دەكات

ئەمیر عوسمان، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی پێكەوەژیانی ئایینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە گفتوگۆیەكی تایبەتی (باسنیوز)دا، چەندین پرسی پەیوەست بە پێكەوەژیانی ئاییەنەكان لە كوردستان دەخاتە ڕوو. ئاماژەش بەوە دەكات، لە هەرێمی كوردستان لە بنەكانی پۆلیس و دادگاكان، هیچ كەیسێكی تایبەت بە ستەم و چەوساندنەوەی ئایینی تۆمار نەکراوە. 

سەرەتا ئەوەی خستە ڕوو، کە یاسای مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2015 دەرچووە، دوو كۆمەڵە دیاری كراون، كۆمەڵەی پێكهاتە ئایینییەكان و كۆمەڵەی نەتەوەییەكان، گوتیشی: "ئەوكات هەر 111 پەرلەمانتاری كوردستان، دەنگیان بۆ داوە، ئەو یاسایە زامنی هەموو ئایین و نەتەوەكانە لە ئایینداری و رێوڕەسم و هەموو ئازادییە ئایینییەكان، لە رەهەندە نیشتمانییەكان بەشدارییان هەیە".

روونی كردەوە، لەنێو پەرلەمان جگە لە کورد، نەتەوە و ئایینەكان لە توركمان و مەسیحی و ئەرمەن و كریستیان كورسیی خۆیان هەیە و لە حكوومەتیشدا بەشدارن، گوتیشی: "جگە لە هەبوونی وەزیر، چەندین پۆستی حكوومی و ئیداریشیان هەیە".

ئەمیر عوسمان، هاتەسەر باسی گرنگیدانی كابینەی نۆیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی: "كابینەی نۆیەم زۆر گرنگیی بە پێكهاتە ئایینییەكان داوە و پێكەوەژیانی قووڵتر كردووەتەوە، ئەورووپا و رۆژئاوا سەرسامی ئەم فەلسەفەی پێكەوەژیانەن، سەرسامی ئەوەن هەرێمی كوردستان لەو ناوچە جوگرافییە گەرمەدا، پارێزگاریی لە پێكەوەژیان دەكات".

ئاماژەی بەوەش دا: "بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، هەرێمی كوردستان ئارامترین ناوچەیە بۆ پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان و ئازادی و مومارەسەی ئایینی".

ئەمیر عوسمان جەخت دەكاتەوە، ئەو فۆڕمە ئایینییەی لە كوردستان هەیە فۆڕمێكی نەرمە، گوتیشی: "لە بنكەكانی پۆلیس و لە دادگاكان هیچ داتا و هیچ رووداوێكی تۆماركراو نییە، كە لە هەرێمی كوردستان، موسڵمانێك سكاڵای دژی مەسیحییەك تۆمار كردبێت، یان بەپێچەوانەوە".

باسی لەوەش كرد، لە کوردستان پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە: "یەكیان سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان ئازایانە بڕیاری داوە بۆ پارێزگاریكردن لە فرەیی لە هەرێمی كوردستاندا، هۆكارێكی تریش ئەوەیە، فەرهەنگی كوردستان بەجۆرێك بووە، رێزی لە هەموو ئایین و ئایینزاكان گرتووە، واتا لە رووی فەرهەنگی و لە رووی یاساییەوە، هەرێمی كوردستان پێكەوەژیانی ئایینی قووڵ كردووەتەوە".

ئاشكراشی كرد: "لە هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و 732 مزگەوت هەیە و سێ هەزار و 500 مزگەوت نوێژی هەینیان لێ دەكرێت، 135 كەنیسەی جۆراوجۆر و 10 كەنیسەی ئینجیلی و 13 دێر و 92 مەزارگەی كەسایەتیی ئایینی كریستیان هەن، پەیڕەوانی ئێزدیش لە هەموو عیراق و هەرێمی كوردستان 315 شوێنی خوداپەرستی و نیشان و مەزارگەیان هەیە، هەروەها پەیڕەوانی ئایینی سابیئەی مەندائی لە هەرێمی كوردستان، تەنیا یەك (مەندی) واتا شوێنی خوداپەرستیی خۆیان هەیە، زەردەشتییەكانیش لە شاری سلێمانی یەك پەرستگای تایبەتیان هەیە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت: "هەرێمی كوردستان، كە ئاینی زۆرینەی خەڵکەکەی ئیسلامە، فەزڵی پێكەوەژیانەكە بۆ تاكەكانی موسڵمان دەگەڕێتەوە، كە گیانی لێبوردەییان هەیە بۆ ئایینەكان، بۆ نموونە، نوێنەری بەهائییەكان گوتی، لەدەوروبەرمان دەستدرێژی دەكرێتە سەرمان و دەچەوسێندرێینەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەپێچەوانەوە، پێش ئەوەی حكوومەت پارێزگاریمان لێ بكات، موسڵمانەكان خۆیان پارێزگاریمان لێ دەكەن".

ئەمیر عوسمان نموونەیەكی تر لەسەر پێكەوەژیان لە كوردستان دەهێنێتەوە و دەڵێت: "نوێنەری بەهاییەكان ماڵی لەتەنیشت ماڵی موسڵمانێكە، ئەگەر خۆشیی هەبێت یان ناخۆشی، بۆ نموونە پرسەی هەبێت، ئەوا موسڵمانەكان لەگەڵیدا بەشداریی لە پرسەکە دەكەن".

 

راشی گەیاند: "پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لەوە تێگەیشتوون، كە ئەوەی حكوومەت كاری بۆ دەكات بۆ پێكەوەژیان، بۆیە و رووپۆشكردن و بەكارهێنان نییە، بەڵكوو پێكەوەژیان لە كوردستان زادەی كولتوورێکی مرۆییانەی دێرینە و كوردستانییان پارێزگاریی لێ دەكەن و رێگرییش دەكەن لە هەر فیتنەیەك، كە بیەوێت ئەو پێكەوەژیانە تێك بد