کازمی فەرمانی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ئەفسەر دەردەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کازمی فەرمانی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ئەفسەر دەردەکات

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ئەفسەری سەربازی و ئەمنیی وڵاتەکەی دەردەکات.

فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: ئەو ئەفسەرانەی فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچووە، دەستوەردانیان لە هەڵبژاردن کردووە.

فەرمانی دەستبەسەرکردنی ئەو ئەفسەرانە لەلایەن مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە دەرچووە.

ئەفسەرەکان، کە ژمارە و ناویان ئاشکرا نەکراوە، لەگەڵ کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق چوونەتە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و پاڵپشتیی کاندیدەکانیان کردووە.

فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەمەری هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەفسەرانەی بۆ ”دوورخستنەوەی دامەزراوەی سەربازی لە سیاسەت“، گەڕاندووەتەوە.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.