ئالوسی: تاران بە مۆسیقای جەنگ پێشوازی لە كازمی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئالوسی: تاران بە مۆسیقای جەنگ پێشوازی لە كازمی كرد

ئێران پەیامێكی نەرێنی و خراپی بە عێراق راگەیاند

ژەنینی پارچە مۆسیقایەكی فیلمی "ریسالە"ی عەرەبی لە كاتی پێشوازییە فەرمییەكەی ئەمڕۆ لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، كە بە زۆری نەرێنی بوون و بە سوكایەتی و پێشێلكردنی سەروەریی عێراق لێكدرایەوە، سیاسەتمەدارێكی ئەو وڵاتەش دەڵێ ئێران بەو كارەی پەیامی جەنگی راگەیاند.

میسال ئالوسی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق و پەرلەمانتاری پێشوو، لە لێدوانێكدا لەبارەی ئەم كارەی ئەمڕۆی پرۆتۆكۆلی سەرۆكایەتی كۆماری ئێرانەوە، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كە ژەنینی مۆسیقای فیلمی ریسالە لە كاتی پێشوازیكردن لە كازمی لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێرانەوە، پێچەوانەی ڕێساكانی پرۆتۆكۆلی نێودەوڵەتییە، هەروەها ئەم پێشوازییەش تەواو جیاواز بوو لە پێشوازی بەرپرسانی تری وڵاتانی جیهان لەلایەن ئێرانەوە.

ئالوسی پێیوایە ئێران بەم كارەی پەیامێكی نەرێنی ڕاگەیاند، كە پەیامی جەنگە لەبری پەیامی ئاشتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە تاران روونكردنەوەیەكی فەرمی رابگەیەنێت لەبارەی ژەنینی ئەو پارچە مۆسیقایە لە كاتی پێشوازیكردن لە مستەفا كازمی.

جێی باسە لە میانی پێشوازیكردن لە مستەفا كازمیدا، لە پاڵ هەردوو سروودی نیشتمانیی عێراق و ئێران، پارچە مۆسیقایەكی فیلمی ریسالە ژەنرا، كە بووە جێی سەرنج و سەرسڕمان.