بەراوردێک لەنێوان هێرشەكانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەراوردێک لەنێوان هێرشەكانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودیە

 

فڕۆکەخانەی هەولێر لە پایتەختی هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودیە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو و ئەمساڵ دا چەندین جار هێرشی بەردەوامی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکییان کراوەتە سەر و زیانی گیانی و ماددیشیان لێ کەوتۆتەوە.

هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر:

- لە مانگی ئەیلوول بە شەش مووشەکی کاتیۆشا هێرش دەکرێت و لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەونە خوارەوە.
- لە مانگی شوباتی 2021، بە 14 مووشەک فڕۆکەخانەی هەولێر بۆردوومان دەکرێت، کە چوار مووشەک بە باڵەخانەیەک دەکەوێت، کە لە ئەنجامدا خانەنشینێکی ئەمریکی دەکوژرێ و 4 کەسی دیکەش بریندار دەبن.
- لە مانگی شوباتی 2021، بە سێ مووشەکی دیکە هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، کە هیچ زیانێکی لێ ناکەوێتەوە.
- لە مانگی چواری 2021، هێرشێکی دیکەی مووشەکی دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، کە هیچ زیانێکی لێ ناکەوتەوە.
- لە مانگی شەشی 2021، بە کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.
- دوایین هێرش شەوی یەکشەم رێکەوتی 12/9/2021، بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.

هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودیە:

- لە تشرینی یەکەمی 2016، مووشەکێکی بالیستی ئاراستەی مەکە دەکرێ.
- لە تەمووزی 2017، مووشەکێکی لە جۆری سکۆد ئاراستەی عەرەبستانی سعودیە دەکرێ و لە رۆژئاوای شاری مەککە دەکەوێتە خوارەوە.
- لە ئەیلوولی 2017، مووشەکێک ئاراستەی بنکەی شا خالید دەکرێت.
- لە 5 ی تشرینی 2017، مووشەکێک لە جۆری بوڕکان ئێتج 2 ئاراستەی فڕۆکەخانەی شا خالید دەکرێت.
- 19ی کانوونی یەکەمی 2017، مووشەکێکی لە جۆری بوڕکان ئێتچ 2 ئاراستەی فڕۆکەخانەی شا خالید دەکرێ.
- لە 25ی ئاداری 2018، چەند مووشەکێک ئاراستەی عەرەبستانی سعودیە دەکرێ.

یاساکانی جەنگ هێرشی بە ئەنقەست و بێ جیاوازی و نەگونجاو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی قەدەغە دەکات، ئەو هێرشانەی، کە ئامانجی تایبەتی سەربازییان نییە یان ناتوانن جیاوازی بکەن لەنیوان ئامانجە مەدەنی و سەربازییەکاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا هێرشێکی زۆر کراوەتە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودیە، بەڵام گرنگترین خاڵی هاوبەش لە نێوان ئەو هێرشانە ئەوەیە، کە کەمترین زیانی گیانی و مادییان لێ کەوتۆتەوە و هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانییەکانی سەر عەرەبستانی سعودیە زیاتر لەلایەن حوسییەکانی یەمەن تەبەنی دەکرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەخەنە ئەستۆی ئەو هێزە چەکدارانەی هاوپەیمانی ئێرانن.