ئیسرائیل: ئێران فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ حەشدی شەعبی دابین دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئیسرائیل: ئێران فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ حەشدی شەعبی دابین دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دابین دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-9-2021، بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە وتارێکدا لە کۆنگرەی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، رایگەیاندووە: ئێران لە بنکەی کاشان لە باکووری پارێزگای ئەسفەهان مەشق لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بە چەکدارانی میلیشیاکانی عێراق و یەمەن، دەکات.

رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆبۆت)ی ئیسرائیلی ناوەڕۆکی وتارەکەی بینی گانتسی بڵاو کردووەتەوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرا کردووە، کە ئێران ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دروست دەکات و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەش بۆ میلیشیاکانی عێراق و یەمەن دابینیان دەکات.

بینی گانتس جەختی لەوە کردووەتەوە، میلیشیاکان حەشدی شەعبی ”دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئێرانییان هەیە و لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەکاریان دەهێنن“.

بین گانتس پێی وایە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران دروستیان دەکات و بۆ میلیشیاکانیان دەنێرێت، ”وێرانکەر و وردن لە پێکانی ئامانجەکانیان“.