سەرکردەیەکی عێراق: بەشێک لە کاندیدان ئۆتۆمبێل و چەک دابەش دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرکردەیەکی عێراق: بەشێک لە کاندیدان ئۆتۆمبێل و چەک دابەش دەکەن

سەرکردەیەکی عێراقی ئاشکرای دەکات، بەشێک لە کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئۆتۆمبێل و چەک دابەش دەکەن.

رەشید ئەلعەزاوی، ئەمینداری گشتیی پارتی ئیسلامیی عێراقی (سوننەمەزهەب)، بە (شەفەق نیوز)ی راگەیاندووە: زیادەڕەوییەکی زۆری ناسروشتی لە خەرجکردنی پارە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکرێ.

رەشید ئەلعەزاوی ئاشکرای کردووە، بەشێک لە کاندید و حزبەکانی عێراق ئۆتۆمبێل و چەکی سووکیان بە شێخی عەشیرەتەکان داوە، بۆ ئەوەی دەنگی ئەندامانی ئەو عەشیرەتانە بەدەست بهێنن.

ئەمینداری گشتیی پارتی ئیسلامیی عێراقی داوای لە حکوومەتی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە ئەو کاندید و لایەنانە سزا بدەن و سەرچاوە ئەو پارانەش ئاشکرا بکەن، کە ئەو کاندیدانە لە بانگەشە خەرجی دەکەن.

پێشتر سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو: کوتلە سیاسییە دەستڕۆیشتووەکان دەرگای دامەزراندن بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەنەوە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لە کاندیدانی کوتلەیەکی سەر بە حزبێکی ئایینی (شیعەمەزهەب)، 800 هەلی دامەزراندنی بەرامبەر 20 کارتی دەنگدان بۆ هەر دامەزراندنێک، راگەیاندووە.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.