جەهەپە: ئامانجی سەردانەکەمان بۆ هەولێر بەدیهێنانی ئاشتییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جەهەپە: ئامانجی سەردانەکەمان بۆ هەولێر بەدیهێنانی ئاشتییە

سەرۆکی شاندی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ هەولێر و چوونیان بۆ لای سەرۆک بارزانی وەڵامی رەخنەگران دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ”چوونمان بۆ هەولێر بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و هەماهەنگییە“.

شاندێکی باڵای جەهەپە بە سەرۆکایەتیی ئۆغوز کان سالیجی، جێگری سەرۆکی حزبەکە، لە رۆژانی 5 تا 8-9-2021 سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی و و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

لە توركیا زۆر رەخنە لە جەهەپە گیرا لەسەر ئەو سەردانە، بەشێك حزبەکەیان بەوە تۆمەتبار كرد كە دەیەوێت دەنگی كوردان بۆ لای خۆی رابكێشێت و بەشێكیش گوتیان جەهەپە هیچ كات دانی بە هەرێمی كوردستان نەناوە و مەبەستی هەیە لەو سەردانەدا و ئوغوز سالیجی وەڵامێكی رەخنەکانی داوەتەوە.

سالیجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئامانجی سەردانەکە بەردەوامیدانە بە پرۆژەیەکی جەهەپەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و هەماهەنگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جێگری سەرۆکی جەهەپە هەروەها رایگەیاندووە: جەهەبە بەرەو بوون دەسەڵاتداری تورکیا هەنگاو دەنێت و ئەمەش پێویست دەکات دونیابینیی خۆی لە ناوچەكە بڵاو بكاتەوە.

ئەو سەرکردەیەی جەهەپە رەتی کردووەتەوە لە سەردانەکەیاندا، گفتوگۆیان لەبارەی هیچ شتێکی شاراوە کردبێت و رایگەیاندووە: بابەتی گفتوگۆکان بریتی بوون لە بەدیهێنانی ئاشتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کە ”وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا“ بە دەستییەوە دەناڵێنن.

جەمال حەسەن، شرۆڤەکاری سیاسیی ناسراوی تورکیا، هاوشێوەی بەشێکی خۆری شرۆڤەکارانی سیاسیی تورکیا پێی وایە هەر پارتێکی تورکیا بیەوێ نیازپاکیی خۆی بەرامبەر گەلی کورد دەربخات، لە دەرگای سەرۆک بارزانی دەدات، چونکە پێگەی سەرۆک بارزانی ”لە ناو کورد و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگە“.