هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەکرێتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-9-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە تێکڕای رۆژانە لە هەشت وڵاتەوە چوار ملیۆن و 985 هەزار بەرمیل بووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی پێشووتر کەمتر بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 372 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 296 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل

- 145 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 145 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 116 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 106 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

هەفتەی پێشتر 174 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو