مستەفا کازمی گەیشتە تاران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مستەفا کازمی گەیشتە تاران

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (ئیرنا) ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەو سەفەرەدا هاوکات شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری کە پێکهاتوون لە حەوت وەزیر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هاوڕێیەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی پرسی دوو لایەنەی نێوان عێراق و ئێران و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە پێکەوە گفتوگۆ بکات.

ئەمە دووەمجارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات و لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیر ڕێکەوتی 21/7/2021 یەکەم سەفەری دەرەوەی بۆ وڵاتی ئێران بوو.

ئەم سەردانەی کازمی لە کاتێکدایە ئەمریکا بەڵێنیان داوە تاکوو کۆتایی ساڵی 2021 هێزە سەربازییەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و لە بەرامبەردا هێزە ڕاوێژکارییەکانی زیاتر بکات.

 سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئێران تەنیا یەک ڕۆژ دەخایەنێت.