چۆن دەزانی خوێ زیانی پێ گەیاندوویت؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چۆن دەزانی خوێ زیانی پێ گەیاندوویت؟

 

پزیشکان هەمیشە هۆشداریی دەدەن، نابێ لە خواردنی خوێ و خۆراکی سوێر زیادەڕۆی بکرێت، چونکە زیانەکانی لەڕادەبەدەر زۆرن و مرۆڤ تووشی کێشەی گەورە دەکات.

پزیشکان جەخت دەکەنەوە، دەرکەوتنی کتوپڕی هەندێک نیشانە لە جەستەدا، ئەو مانایە دەگەیەنێت، کە زیادەڕۆییتان کردووە لە خواردنی خۆراکی سوێر و لە پێگەی (تەندروست بە) ئەم نیشانانە ئاشکرا دەکەن، کە بریتین لە: وشکبوونی ناو دەم، ئێش و ئازاری سەر، چوونی بەردەوام بۆ توالیت، جامبوونی مێشک، سڕبوونی سەر.

لە کۆتاییدا زۆربوونی کێشی جەستە، هەر کات لە جەستەدا هەستتان بە چەند حاڵەتی لەم شێوە کرد، پێویستە کێشەکە بە جدیی وەربگرن و خواردنی خوێ ڕابگرن و سەردانی پزیشک بکەن.