لە بۆشایی ئاسمان وێنەیەكی ناوازەی زەوی دەگیرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە بۆشایی ئاسمان وێنەیەكی ناوازەی زەوی دەگیرێت

 

لە سەر یەكێك لە وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان وێنەیەكی زەوی گیراوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەم وێنەیە بە یەكێك لە جوانترین وێنەكان ناوزەد كراوە.

توماس بیسكیت، كە كەشتیوانێكی فەرەنسییە ئەم وێنەیەی گرتووە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە.

تۆماس، سەبارەت بەو وێنەیە نووسیویەتی: "كاتێك ململانێ لە نێوان تیشكی ئەستێرەكان و رووناكی بەرپا دەبێت ئەوا ئاسمانێكی درەوشاوە دروست دەبێت".

ئەم كەشتیوانە فەرەنسیە دەشڵێت: "ئەم وێنەیە كاتێكی زۆری ویستووە تاکوو چركاندوومە، چونكە وێستگەكە لە رۆیشتن بووە بۆیە ماندووبوونێكی زۆرم چەشت تاکوو بتوانم ئەو وێنە بچركێم".