شوان محه‌مه‌د رۆسته‌م، كاندیدی پارتی له‌ گه‌رمیان: كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شوان محه‌مه‌د رۆسته‌م، كاندیدی پارتی له‌ گه‌رمیان: كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێندرێت

 شوان محه‌مه‌د رۆسته‌م، ناسراو به‌ شوان كه‌لارى، كاندیدى ژماره‌  24 له‌ بازنه‌ى پێنج له‌ سلێمانى كه‌ قه‌زاكانى (كه‌لار، كفرى، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، بنارى به‌مۆ) له‌ خۆ ده‌گرێت، بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند، ده‌مانه‌وێت كار بكه‌ین له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ مافی هاووڵاتیانى كوردستان، كارده‌كه‌ین بۆ به‌ جینۆسایدناساندنى ئه‌نفال.

شوان محه‌مه‌د ڕۆسته‌م ناسراو به‌ (شوان كه‌لارى) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (باسنیوز) ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد: خۆشحاڵم  كاندیدى پارتێكم كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نى له‌ خه‌بات بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌رگریكردن ته‌رخان كردووه‌ و خاوه‌ن مێژوو‌یه‌كه‌ هه‌موو تاكێكى كورد شانازى به‌ هه‌بوونیه‌وه‌ ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئێمه‌ى كاندیدانى پارتى له‌ چوونمان بۆ به‌غدا ئه‌ركمان وه‌ك پارتییه‌ك له‌ هه‌ر جێیه‌ك بێت داكۆكیكردنه‌ له‌ ماف و خاكى پیرۆزى كوردستان، هه‌میشه‌ پارتى هه‌وڵى داوه‌ ئه‌و بڕگه‌ ده‌ستوورییانه‌ى حكوومه‌تى عێراق جێبه‌جێی نه‌كردووه‌،‌ جێبه‌جێی بكا،‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركى یه‌كه‌می ئێمه‌ ده‌بێت.

ئه‌و كاندیده‌ی پارتی له‌ گه‌رمیان، سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش: من وه‌ك كوڕه‌ كوردێك و وه‌ك پارتییه‌ك كارى زۆرم له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌نفال كردووه،‌ له‌م بواره‌ شاره‌زاى ته‌واوم، ئه‌نفال بۆمن بابه‌تێكى ڕۆحیه‌، له‌ خانه‌واده‌كه‌م (43) كه‌سم ئه‌نفاله،‌ جگه‌ له‌وه‌ى كاریگه‌ریى ئه‌نفال به‌سه‌رمانه‌وه‌ ماوه،‌ بۆیه‌ كاركردن بۆ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌نفالكراون له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كارى من ده‌بێت كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراقى به‌ فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ خانه‌واده‌ى ئه‌نفالكراوان بكات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌.

شوان كه‌لاری، ئه‌وانه‌ى پێشوو كاندید بوون هیچیان بۆ خانه‌واده‌ى ئه‌نفال نه‌كردووه‌ هه‌ندێك لایه‌نیش به‌ نابه‌رپرسانه‌ باسى ئه‌نفالیان ده‌كرد، ئه‌وه‌ى خه‌مى ئه‌نفالى بووه‌ ئه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ چونكه‌ زۆر به‌ لۆژیك داواى قه‌ره‌بوو بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كات،كه‌سوكارى ئه‌نفال هه‌ڵویستى حكوومه‌ت به‌رز ده‌نرخێنن .

شوان كه‌لارى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: پێشتر حكوومه‌تى عێراق كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست كرد، شه‌ڕى داعشیش هاته‌ پێش به‌غدا فشارى دروست كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ میدیاوه‌ ئه‌م بارودۆخه‌یان قۆسته‌وه‌ و نابه‌رپرسانه‌ كاریان كرد توانییان بگه‌نه‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مانه‌ چوونه‌ سه‌نگه‌رى نه‌یارانى كورد، پارتى ئه‌و كاتانه‌ به‌رگرى كرد له‌ خه‌ڵكى كوردستان، ئێمه‌ى نوێنه‌رانى پارتیش ده‌بێت به‌رگرى بكه‌ین و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه ‌ببینه‌وه‌

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: پارتى هه‌میشه‌ حزبى یه‌كه‌م بووه‌، چونكه‌ پارتى حزبێكه‌ خاوه‌ن مه‌بده‌ئێكى خۆیه‌تى و هه‌میشه‌ به‌رگرىكارێكى سه‌ختى ده‌ستكه‌وته‌كان بووه،‌ پارتى خاوه‌ن مێژوویه‌كى پڕ له‌ سه‌ركه‌وتنه، خاوه‌نى دابینكردنى ئارامى و ئاوه‌دانییه‌، بۆیه‌ خه‌ڵكیش ده‌نگ ده‌دات به‌ حزبێك كه‌ خزمه‌تى بكات و ئارامى  خۆشگوزه‌رانى بۆ دابین بكات.