60 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، شۆڕشی ئه‌یلوول له باشووری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی هه‌ڵگیرسا، كه شۆڕشێكی سیاسیی چه‌كداریی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر و كاریگه‌ر بوو، دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه، به‌و هۆیه‌وه له ئاداری 1970ـدا حكوومه‌تی عێراق ناچار بوو مل بۆ داخوازییه‌كانی شۆڕشه‌كه بدا و گه‌لی كوردستان مافی ئۆتۆنۆمی به‌ده‌ست هێنا.
شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری
لە یازدەی ئەیلولی 1961، شۆڕشه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانیی نه‌مر دەستی پێ‌کرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەك سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە و کوردستان ببووە پەناگەی هەمووی ئازادیخوازانی عێراق.
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت
شۆڕشی ئه‌یلوول، وه‌كوو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دیكتاتۆریه‌ت و پێشیلكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ڕێبه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵكرا و به‌رنامه‌ی دروست و فرەڕەھەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بوونه هه‌وێنی شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ریی، كه جوگرافیای كوردستانی له زاخۆه‌وه تا خانه‌قین پێكه‌وه گرێ دا و، له‌نێو ئه‌م جوگرافیایەشدا هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایدیا جیاوازه‌كانی له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا كۆكردەوە و ئیراده‌یه‌كی ئه‌تۆی گیانفیدایی و قوربانیدانیشی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆڵم و زۆرداری چێ كرد، كه چه‌ندین جار دیكتاتۆره‌كانی به چۆكدا هێنا.
وه‌رچه‌رخانێكی تازه
شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول وه‌رچه‌رخانێكی تازه‌ی لە مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گەلی كوردستاندا دروست كرد و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان له ئاستی لۆكاڵه‌وه بۆ ئاستە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گواستەوە و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا نه‌به‌ردییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی بەلای خۆیدا ڕ‌اكێشا و به ده‌یان ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی جیهانی هێنایە كوردستان و ئەوەبوو له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ڕاپۆرتی رۆژنامه‌وانییان ئاماده ده‌كرد و ڕەوایی سیاسیی دۆزی گەلی کوردستانیان بە ڕای گشتی و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان و ھەموو جیھان گەیاند.
شۆڕشێكی سیاسی و كولتووریش بوو
ئه‌یلوول ته‌نیا شۆڕشێكی چه‌كداری نه‌بوو، به‌ڵكو شۆڕشێكی سیاسی، کولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕوئیافراوانی ژیانبین بوو، کە متمانه و بڕوابه‌خۆبوونی بۆ هاونیشتمانیانی كوردستان دروست كرده‌وه و ئەو ڕاستیەیشی سەلماندەوە، کە گەلی کوردستان له‌به‌رده‌م هیچ دیكتاتۆر و زۆرداریكدا چۆك دانادات، ئه‌م په‌یامه شۆڕشگێڕا‌نه‌یه‌شی له دروشمه‌كه‌یدا: (كوردستان یان نه‌مان) چڕكردەوه، کە بۆ ئەوکات و ئێستا و ئاییندەیش پڕە لە مانا و مەغزای قووڵی پەروەردەی نیشتیمانی و دەکرێ نەوە دوای نەوە لێیەوە فێربن، کە کوردستان گرنگترینە.
په‌ند و وانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یوول
په‌ند و وانه‌كانی شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول زۆرن، گرنگترینیان: سووربوون لەسەر مافەکان، بڕوابەخۆبوون، دیموکراسییەت، پێکەوژیان و کۆکردنەوەی جیاوازییەکان، ڕۆشنبیری، مەدەنییەت و ڕێزگرتن لە یاسا، کە لێرەدا و له‌م بۆنه‌یەدا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌و ڕاستییە مێژووییە بكرێ، كاتێك سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌دوای ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 و لە کاتی كشانه‌وه‌ی داموده‌زگاكان له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه، لە شاری کۆیە داوای له‌به‌ره‌ی كوردستانی كرد زەمینەسازیی بکەن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و كار بکەن لە پێناو دامه‌زراندنی (ده‌وڵه‌تی یاسا)دا، کە بێگومان ئەمە بەشێکە لە بەرھەمداریی نێو وانه به‌رزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول، كه (سه‌رۆك مەسعود بارزانی) بەوپەڕیی ڕۆشنییەوە به هه‌موو جیهانی ڕاگه‌یاند و ئاکام بوو بە بنەمایەکی پتەوی ژیانی دیموکراسی لە کوردستاندا.
ئامانج و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشه‌كه
شۆڕشی ئه‌یلوول، كه هێمای بەرگری و تێکۆشان و قوربانیدان و داکۆکیکردنی گەلی کوردستانە لە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و مافە ڕەواکانی، سه‌رئه‌نجام توانی چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌ده‌ست بهێنێ، یەکێکیش لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشه‌كه، ڕێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئاداری ساڵی 1970 بوو، کە ڕژێمی بەعس ناچاربوو دان بە هەندێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت و حوكمی ئۆتۆمی له كوردستان به‌رقه‌رار بوو.