دۆزەخی دوورییت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
ئارام خەمبار 10/09/2021

دۆزەخی دوورییت

دیسانەوە گەڕامەوە بۆ ماڵەکەم
بۆ ژوورە تار و تەنیاکەم

شەوێکی دوور و درێژە
ڕەش و تۆخە
وەک پرچە درێژەکانت

شەوێکی تا بڵێی تاریك،
چەشنی چاوە ڕەشەکانت

چی نووسراوی دونیا ھەیە
ھەر ھەموویم خوێندووەتەوە

تۆزقاڵێک زامی بێتۆیی
لەم دڵەی من نەبووەتەوە

لە بێداری بەردەوامم
ئەمشەو خەوم لێ زڕاوە

لە دووریی تۆ، منی شاعیر
دیوانی شیعرم دڕاوە

لە ئەندێشەی ئەم دونیامدا
دۆزەخێكم بۆ چێ بووە

بە ئازارەوە دەتلێم
نیگاكانتم لێ ون بووە

بێئاگاشم لە دڵی تۆ،
شكاوە یان نغرۆ بووە