یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆوی هوود، كه كه‌سایه‌تیه‌كی فه‌رمیی و كاریگه‌ره له بڕیارسازیی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا، كۆی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخی كابول و به‌غدا وه‌كوو یه‌كتر وێنا بكه‌ن. هوود به پێداگرییه‌وه ده‌ڵێ شه‌ری تیرۆر‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وایان كردوه كه پێوه‌ندیی هه‌ولێر و واشنتۆن رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ببێ. هوود ده‌رباره‌ی بایه‌خی پێگه‌ی وزه‌ی عێراق بۆ بازاری جیهانی و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه دوا.
جۆوی هوود، ئاماژه به‌وه كرد: عێراق ئه‌فغانستان نییه له هیچ روویه‌كه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه له عێراق زۆر قووڵ و فره لایه‌نه‌یه. عێراق شوێنێكی زۆر گرینگه بۆ بازاڕی وزه‌ی جیهان، عێراق هاوبه‌شێكی گرنگه بۆ تێكشكاندنی داعش كه هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمه‌كه، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه ده‌بێ له پێناوی تێكشكاندنیان درێژه به كاری هاوبه‌ش بده‌ین.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: "عێراق شوێنی میراتێكی جیهانییه و پاپا فرانسیس له سه‌ردانه پڕ بایه‌خه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی جوان نیشان دا، ئه‌م میراته ده‌بێ پارێزگاری لێبكرێ و بپارێزرێ و له لایه‌ن جیهانه‌وه جه‌ژنی بۆ بگێڕدرێ. عێراق له مێژووی خۆیدا رێبه‌رایه‌تی په‌ره‌پێده‌ری چه‌ند دیرۆكی مرۆیی بووه. پێم وایه ده‌توانین پێكه‌وه داهێنان بكه‌ین، بۆچوونم وایه ده‌شێین بۆ زۆر بابه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی و تێ‌بكۆشین بۆ ئه‌و داهاتووه دره‌وشاوه‌ی كه لاوانی عێراق كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌كه‌ن".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به گرنگیی پێوه‌ندی هه‌ولێر و واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕی هاوبه‌ش دژی تیرۆر، به‌ڵكوو ده‌رفه‌ته ئابوورییه‌كان بۆ هه‌ر دوو لا واده‌خوازن كه كاری هاوبه‌شی ئه‌مریكا و كوردستان پتر په‌ره بگرن و له‌م بازنه‌دا به بیری هێنایه‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو واشنتۆن نه‌ك له دۆخێكی باشدایه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه ئه‌م پێوه‌ندییانه به‌هێزتر ده‌كه‌ن و جۆوی هوورد له‌م باره‌وه رای گه‌یاند: "پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزن و به‌رده‌وام ده‌بێ، چونكه ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ش گرنگه كه وه‌ها بێ، تاكوو پێكه‌وه درێژه به شه‌ڕی تیرۆر بده‌ین، نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و داعش و تاقمه‌كانی دیكه له ره‌و‌تی زه‌ماندا، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم له رووی ئابووریشه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، زۆر هه‌لی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه و ئه‌وان له ئارادایه، له‌به‌ر ئه‌مانه‌یه كه پێویسته ئێمه له نزیكه‌وه درێژه به كاری هاوبه‌ش بده‌ین"
له ماوه‌ی رابردوودا، له واشنتۆن و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاستی كۆنگرێس، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ده‌ره‌وه و ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه‌دا بۆ په‌یامنێری (باس‌نیوز) دواون، به پێداگریه‌وه باسیان له‌وه كردووه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌و جۆره له ئه‌فغانستان و ئه‌و لێشاوه له ره‌خنه و ناره‌زایه‌تی دۆستان و هه‌روه‌ها ئه‌مریكاییه‌كانیش له جۆری كشانه‌وه‌كه وای كردووه ئه‌سته‌م بێ هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له كۆشكی سپی بوێرێ سیناریۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، نه‌ك هه‌ر له عێراق به‌ڵكوو له هیچ كوێیه‌كی دیكه دووباره بكاته‌وه.