ڕووسیا بە نیازە لە كۆتایی ئەمساڵدا جۆرێكی تازەی تاكسی لە كەرتی گواستنەوەدا بەكاربهێنێ كە بە بێ شۆفێرە.
مەكسیم لیكسوتوف بەرپرسی كەرتی گواستنەوەی گشتی لە ڕووسیا دەڵێ مۆسكۆ دەبێتە یەكەمین پایتەخت لە جیهاندا كە تاكسی بە بێ شوفێر لە كەرتی گواستنەوەی بەكاردەهێنێ.
ئەو بەرپرسە دەشڵێ ماوەیەكی زۆرە لە ڕووسیا كار بۆ فەراهەمكردنی ئەو جۆرە تاكسیانە دەكرێت و هۆكاری سەرەكییش لە دانانی ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتییانە لەو وڵاتەدا.
ئەم جۆرە تاكسیانە لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەی تەكنەلۆژی ڕووسی بەناوی (یاندكس) سەرپەرشتی دەكرێت لە قۆناغی یەكەمدا تەنها لە شاری مۆسكۆ دەبێت، دواتریش لە شارەكانی دیكەی ڕووسیا جێبەجێ دەكرێت.