پێش سێكس شوکولاتە بخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەگوێرەی زانیارییە مێژووییەکان، کەڵک وەرگرتن لە شوکولاتە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێش زایین.

لە سەرەتادا نەتەوەی مایاکان جۆرێک خواردنەوەی تاڵیان لە شوکولاتە دروست دەکرد، لەبەرئەوەی دەنکەکانی داری کاکاو تامێکی یەکجار تاڵی هەبوو، سەرەتا دەیانکوڵاند و پاشان سوودیان لە خواردنی وەردەگرت، بەڵام له سەدەی 17 شوکولاتە بوو بە خواردنێکی گران و نایاب لە ئەوروپا و تەنیا دەوڵەمەندەکان دەیانتوانی سوود لە ئەم خواردنە جیاوازە وەربگرن.

هەنووکە لەم سەردەمەدا شوکولاتە گرنگیی خۆی هەیە، بەڵام بەو جیاوازییە ئێستە بە شێوەیەکی بەرفراوان و لە جۆری جیاوازدا دەست دەکەوێت. پزیشکان هەمیشە باس لە سوودە جۆرواجۆرەکانی شوکولاتە دەکەن، بەڵام پسپۆڕان بەم دواییانە لە بابەتێکدا لە گۆڤاری (doyouknow) ئاشکرایان کرد، ئەو ژنانەی لە رۆژدا سوود لە خواردنی شوکولاتەی تاڵ وەردەگرن، وزە و مەیلی سێکسییان لە ژنەکانی تر زیاترە، کە حەز بە خواردنی ناکەن.