سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق سەردانی ئێران بكات.

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە كەمتر لە مانگێك لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا دەمێنێ و كازمییش دەبێتە یەكەم سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك سەردانی ئێران بكات، لەوەتەی ئیبراهیم رەئیسی بووەتە سەركۆماری ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كازمی رۆژی یەكشەممە بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا دەگاتە تاران.

كازمی یەكەم بەرپرسی باڵای وڵاتێكە لەوەتەی رەئیسی لە ڕۆژی 4 ئابی رابردووەوە بووەتە سەركۆماری ئێران، سەردانی تاران دەكات.

كازمی پێشتر رای گەیاندبوو كە لەدوای پێكهاتنی حكوومەتی نوێی ئێران، سەردانی وڵاتەكە دەكات.