لە دهۆک چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە دهۆک چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدرێت

 

بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆک ئاشکرای دەکات کە لە ناو سەنتەری شاری دهۆک و هەموو قەزا و ناحیەکان دەست بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەکرێت.

كۆردو ئیحسان، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆک بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی وەبەرهێنان دەدات و هەوڵ دەدرێت ئەو پرۆژانەی نەتوانراوە لەسەر بودجەی گشتی ئەنجام بدرێت لەرێگەی کەرتی وەبەرهێنانەوە ئەنجام بدرێت".

گوتیشی: "لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر پرۆژەکانی وەبەرهێنان کراوە و بە تایبەت ئەو پرۆژانەی هاووڵاتییان پێویستیان پێی هەیە".

ئەوەشی خستە روو، ئێستا لە دهۆک پرۆژەی وەبەرهێنان لە کەرتی چاندن و گەشتوگوزار و پیشەسازیدا ئەنجام دەدرێت و لەم قۆناغەشدا کار دەکرێت بۆ دابینکردنی زەوی زیاتر بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی زیاتر.

جەختیشیکردەوە، کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بەبڕی زیاتر لە 565 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان کراوە و 42 پرۆژە ئەنجامدراون.