سکۆتلەندا.. وادەیەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دادەنرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سکۆتلەندا.. وادەیەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دادەنرێتەوە

پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندیی دەسەڵاتدار وادەیەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دادەنێتەوە.

نیکۆڵا ستۆرگن، سەرۆک وەزیرانی سکتۆلەندا رایگەیاندووە: ویستیان هەیە پێش کۆتایی ساڵی 2023، ریفراندۆمێکی سەربەخۆیی بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا، ئەنجام بدەن.

نیکۆڵا ستۆرگن هەروەها رایگەیاندووە: پێویستە ماف بە دەنگدەرانی سکۆتلەندی بۆ هەڵبژاردنی دەنگدان بە مانەوە لە بەریتانیا یان جیابوونەوەی سکۆتلەندا لە بەریتانیا بدرێت.

هەروەها جۆن سوینی، جێگری سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا رایگەیاندووە: پارتەکەیان (پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندا) لە نیوەی یەکەمی خولی چوارەمی پەرلەمان لە ساڵی 2023 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی سکۆتلەندا ئەنجام دەدات.

لە رۆژی 18-9-2014 حکوومەتی سکۆتلەندا ریفراندۆمێکی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە بەریتانیا ئەنجام دا، کە 44%ـی دەنگدەران دەنگیان بە جیابوونەوە دا و 55%ـیش دەنگدەران دەنگیان بە مانەوە لە ژێر سایەی ئاڵای بەریتانیا دا.