ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: چالاکیی پشکێنەران لە ئێران بە یەکجاری وەستاوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: چالاکیی پشکێنەران لە ئێران بە یەکجاری وەستاوە

ئاژانسێ نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، جەختی کردووەتەوە کە چالاکییەکانی ئاژانس و پێشکێنەرانی ئەو ئاژانسە لە ئێران بە جدی وەستان و ئێران لەمبارەوە هاوکاری ناکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە ئێوارەی دوێنێ شێشەممە لە ڤیەننا بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتە ڕوو کە هەتا ئێستا ئێران وردەکاریی پێویستی لەبارەی وردیلەی یۆرانیۆمی پیتێندراو نەخستووەتە ڕوو کە لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی کاری لەسەر دەکات.

بەپێی ئەو دوو ڕاپۆرتەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا بڵاو کراونەتەوە، دەریان خستووە کە ئێران ئێستا چوار هێندەی پێشوو یۆرانیۆمی پیتاندووە و جیاوازییەکە لەوە دایە ئەمە مەترسییەکە کە ئێران بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت کە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە.

ناتۆ: ئێران پەرە بە تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکی دەدات

ئەم هەڵوێستەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابروودا یێنس ستۆل‌ تێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەسی باکوور (ناتۆ) ئاشکرای کردووە ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکیی دەدات.

یێنس ئێستۆل‌ تێنبێرگ لە کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کردووە حکوومەتی ئیران و کوریای باکوور بە بەربڵاوی درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکیی دەدەن و دەبێ پێشی ئەو دوو وڵاتە بگیرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیارییەکان ناتۆ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی٩ی٢٠٢١ ستۆل ‌تێنبێرگ لە کۆنفرانسی "چەکە کۆمەڵکوژەکان"ی ئەو ریکخراوەیەدا کە لە شاری کۆپێنهاگی پایتەختی دانیمارک بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی ٤٥ وڵاتی جیهان تێیدا کۆ دەبنەوە، سەرەڕای ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی ئیران لە هەمبەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، هوشداریی داوە و ڕای گەیاندووە: "ئیران بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرە بە تەکنەۆلۆژیای مەترسیداری چەکی کۆمەڵکوژ دەدا و ئەم هەوڵانەی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانی زۆر مەترسیدارە".

سکرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها ڕاشی گەیاندووە: "هاوپەیمانان دەبێ زیاتر لە جاران هەوڵ بدەن کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنانی چەکی قەدەغەکراو پێک بێنن و دەبێ پێش وڵاتانی سەرەڕۆی وەکوو ڕووسیا، چین، ئێران و کوریای باکوور بگیردرێت".