سه‌رۆكى یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان: جووڵه‌ى بازرگانى به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ ده‌چێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سه‌رۆكى یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان: جووڵه‌ى بازرگانى به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ ده‌چێت

سه‌رۆكى یه‌كێتیى ژووره‌ بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان جووڵه‌ى بازرگانى به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ ده‌چێت و ده‌رگاى بازرگانیى ئازادیش به‌ ڕووى هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێكدا كراوه‌یه.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/9/2021، دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكى یه‌كێتیى ژووره‌ بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان جووڵه‌ى بازرگانی به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ ده‌چێت، به‌ تایبه‌تى دواى كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا".

باسى له‌وه‌ش كرد: "هانى به‌رهه‌مى ناوخۆیی ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئاستى بازرگانى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م و له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی، پاشانیش له‌گه‌ڵ چین و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه‌، ده‌رگاى بازرگانیى ئازادیش به‌ ڕووى هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێكدا كراوه‌یه‌، كه‌ بیه‌وێت له‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شیی بازرگانیمان بكات".