كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەکێتیی تۆپی پێی ئێران: سەرکەوتنمان بەسەر هەڵبژاردەی عێراق دیاریی خودا بوو

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەسەر هەڵبژاردەی عێراق بە ”دیاریی خودا“ ناو دەبات.

شەوی سێشەممە 7-9-2021.، هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و ئێران لە میانی گەڕی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی قەتەر 2022، لەسەر یاریگای خەلیفە لە قەتەر رووبەڕووی یەک بوونەوە و هەڵبژاردەی ئێران بە سێ گۆڵ بەرامبەر هیچ، سەرکەوت.

شەهابەدین عەزیزی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئێران سەرکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە ”دیاریی خودا بۆ گەلی ئێران“ ناو بردووە و رایگەیاندووە: ”لە یارییەکەدا، پاڵپشتی و رەحمەتی خوداییمان بۆ هەڵبژاردەی ئێران، بینی“.