كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەڕی حەوتەمى هاوکارییەکانى هاوپەیمانان ڕادەستى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان کرا

 لە فەرماندەیی میرەى گشتیى هێزەکانى هاوپەیمانان بۆ حەوتەم جار هاوکارییە سەربازى و لوجستییەکانیان ڕادەستى هێزەکانى پێشمەرگە کرد.

لەبارەى ئەو هاوکارییانەوە عەقید تاد بورو فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە کوردستان باسی لەوە کرد، کە ئەو هاوکارییانەى پێشکەش کراون بۆ هێزەکانى پێشمەرگە تا تەواوبوونى مەترسییەکانى تیرۆریستانى داعش بەردەوام دەبێت، هاوکارییەکانیش هەم ڕاهێنان و یارمەتى تیۆرى دەبێت، هەم لە ڕووى تەکنیکى و ئامێر و چەکەوەیە بۆ ئەوەى هێزەکانى پێشمەرگە وەک هێزى ڕاهێنراو بتوانن ڕوو بە ڕووى مەترسییەکان ببنەوە.

لە ڕێوڕه‌سمه‌دا کە 150 ئۆتۆمبێلى سەربازى و پشتیوانى ڕادەست کران، عەمید ئەمیر کەریم فەرماندەیی میرەى گشتى ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، کە ئەو هاوکارییانە دواى ئەوەى لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانانەوە ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە کراون دواتر ڕاهێنان بەو هێزانە کراون، کە بەکاریان دێنن و پاشانیش بە فەرمانى وەزارەتى پێشمەرگە بەسەر لیواکانى پێشمەرگەدا دابەش کراون و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى نوێنەرى هێزەکانى هاوپەیمانان ئامێرەکان ڕادەستى هێزەکانى پێشمەرگە دەکرێن.

عەمیدى ڕوکن هۆشمەند حەیدەر جێگری سوپاسالارى پێشمەرگەى کوردستانیش باسی لەوەکرد، کە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لەم هاوکارییانە کە بۆ حەوتەم جارە هێزەکانى هاوپەیمانان رادەستى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانى دەکەن سوود وەردەگرن و هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانیش وەک هێزی شەڕکەر سوود لەو تەکنیک و تەکنۆلۆژیایانە وەردەگرێت و وەک هێزەکانى هاوپەیمانان لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنى ئەوەیان داوە کە ئەو هاوکارییانە بەردەوام بن.