تاڵیبان لە کابینەی حکوومەتەکەیدا وەزارەتی کاروباری ژنانی لابرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تاڵیبان لە کابینەی حکوومەتەکەیدا وەزارەتی کاروباری ژنانی لابرد

ژنانی ئەفغانستان: هیچ حکوومەتێک ناتوانێ حاشامان لێ بکات

گرووپی تاڵیبان سەرەنجام دوێنێ پێکهاتەی کابینەی حکوومەتەکەی ڕاگەیاند و محەمەد حەسەن ئاخوندی وەک سەرۆک وەزیران، هەروەها عەبدولغەنی برادەر وەک جێگری یەکەم و عەبدولسەلام حەنەفی وەک جێگری دووەمی ئەو کابینەیە دەسنیشان کرد.

بەپێی زانیارییەکان لەم کابینەیەدا تاڵیبان وەزارەتی کاروباری ژنانی سڕیوەتەوە و وەزارەتی "هاندان بۆ چاکە و گێڕانەوە لە خراپە"ی بە کابینەکەی زیاد کردووە.

زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان دوێنێ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کابول ڕاگەیاندنی کابینەی نوێ حکوومەت و ئەندامانی کابینەکەی ڕاگەیاند.

ئەمریکا لە کاردانەوەیەکدا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە، گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ئاشکرای کردووە ئەوان نیگەرانی پێکهاتەی کابینەی حکوومەتی ئەو وڵاتەن و ڕای گەیاندووە ئەمریکا بڕیاری خۆی لەمبارەوە بەپێی سیاسەت و هەڵوێستی تاڵیبان دەردەبڕێت. ئەو گوتەبێژی کۆشکی سپیش ئاشکرای کردووە دەوڵەتی جۆ بایدن بەرلە بە فەرمیناساینی تاڵیبان، چاوەڕوانی ڕەفتاری تاڵیبانە لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەفغانستان.

لەمبارەوە فەرحان حەق، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ڕاگەیاندنی کابینەکەی تاڵیبان، لە نیویۆرک بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، تەنیا یەک ڕێگەچارەی هەمالەیەن لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە، دەبێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستان.

 لادانی وەزارەتی کاروبای ژنان لە کابینەی حکوومەتەکەی تاڵیبان لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەمبەر سیاسەت و ڕەفتاری توندوتیژانە و بڕیارەکانی تاڵیباندا ژنان لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ڕێک خست و داوای مافەکانیان کرد و ئاشکرایان کردووە هیچ حکوومەتێک ناتوانێ حاشا لە بوونی ژنان لەو وڵاتە بکات.

لە خۆپیشاندانێکدا کە لە شاری غوور کراوە و ژنان تێیدا بەشدار بوون، چەکدارانی تاڵیبان ژنێکیان کوشتووە کە پێشتر پۆلیس بووە.