كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا پێشوازی لە حەفت قوتابی دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا پێشوازی لە حەفت قوتابیی كورد كرد، كە بۆ تێرمێكی خوێندن لە زانكۆی رۆئان دەمێننەوە.

عەلی دۆلەمەری نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس پێشوازی لە حەفت قوتابیی کورد لە بەشی زمانی فەرەنسی زانکۆی سەڵاحەددین/ھەولێر كرد، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا كۆبوونەوە.

قوتابییەكان بۆ خوێندن ئەکادیمی لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئێراسموس لە زانکۆی رۆئان بۆ یەک تێرم دەخوێنن.

جێی باسە زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر یاداشتێكی لەگەڵ زانکۆی رۆئان لە فەرەنسا ئیمزا کردووە بۆ ئالوگۆڕی ئەکادیمی و زانستی.