ستافەكەی پرۆفیسۆر، عەرەب تووڕە دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ستافەكەی پرۆفیسۆر، عەرەب تووڕە دەكەن

ژمارەیەك ئەكتەر و ستافی درامای La Casa De Papel لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا بە چەند دەستەواژەیەك پشتگیری خۆیان بۆ وڵاتی ئیسرائیل دووپات كردەوە، بەمەش عەرەب تووڕە دەكەن.

لەگەڵ نمایشكردنی بەشی پێنجەم و كۆتایی لە درامای La Casa De Papel، كەناڵی ئیسرائیل 12 میوانداری ئەكتەرەكانی ناو دراماكەی كرد، لە ناو بەرنامەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین كرا، تیایدا ئەكتەرەكان خۆشەویستی خۆیان بۆ وڵاتی ئیسرائیل دەربڕی و پێیان وابوو كە ئیسرائیل مامەڵەیەكی دروست دەكات بەرانبەر فەڵەستین.

دوای تەواوبوونی بەرنامەكە هەڵمەتێكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەلایەن چالاكوانە عەرەبەكان دەستی پێكرد، داوایان كرد عەرەب بایكۆتی دراماكە بكەن و سەیری نەكەن.