بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێ

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە دەست بە دابەشكردنی بەشێکی تری پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر دەکرێ.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ئاگادارییەكدا، كەوێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێیدا داوا لەو جووتیارانە دەكات، ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، لە پسوولەی ژمارەی 1 تا 392 چەكی پارەی گەنمەكانیان پێ دەدرێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو جووتیارانە دەتوانن سبەی چوارشەممە 8/9/2021، سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكەكانیان بۆ ساڵی 2021.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سبەی ئەوانەی لە پسوولەی ژمارەیە 1 تا 392 گەنمیان داوەتە سایلۆ چەکی پارەکانیان پێ دەدرێ و پارەی خۆیان وەردەگرن".

هەروەها ئەوەشی خستە روو، بۆ گەنمی ئەمساڵ بەپێی ئەو پارەیەی دەنێردرێ پارەی گەنم دەدەنە جووتیاران.