پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خانووبەرە کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خانووبەرە کرایەوە

بەمەبەستی پیشاندان و خستەنڕووی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئەو کەرەستانەی تێیدا بەکار دێن، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بە بەشداریی چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی پێشانگەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر بۆ کەرتی خانووبەرە کرایەوە.

سۆران قادر، بەڕێوەبەری پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە (‌باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشانگەکە 150 کۆمپانیای کەرتی خانووبەرە لە هەشت وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردووە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

گوتیشی: "دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە  هۆکاری دووبارە گەشەکردنەوەی کەرتی خانووبەرەیە لە کوردستان و بەو هۆیەشەوە لەو پێشانگەیەدا زۆرترین پرۆژەی خانووبەرە خراونەتە ڕوو".