بەوێنە.. خانمە هونەرمەندێکی شێوەکار دەبێتە دەنگی ژنانی ئەفغانستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. خانمە هونەرمەندێکی شێوەکار دەبێتە دەنگی ژنانی ئەفغانستان

شەمسیە حەسەنی، خانمە هونەرمەندی شێوەکار و گرافیستی ئەفغانی بە کارە هونەرییەکانی لەسەر دیوارەکانی کابول بووەتە هاواری ژنانی وڵاتەکەی لە بەرانبەر جەنگ و ئاڵۆزییەکاندا.

خاڵی بەرجەستەی کارە هونەرییەکانی شەمسیە حەسەنی ئەوەیە بووەتە دەنگ و هاواری مافخوازانەی ژنانی ئەفغان و دیوارەکانی پێ ڕازاندووەتەوە و بەهۆی سەرنجڕاکێشیی پرۆژە هونەرییەکەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە چەندین پێشانگە لە ئەمریکای باکوور و وڵاتانی ئەورووپا بەشداریی کردووە.

یەکێک لەو هێمایانەی کەلە کارە هونەرییەکانی ئەو خانمە هونەرمەندەدا بەرجەستەیە ئەوەیە زۆرێک لە کارە گرافیکی و شێوەکارییەکانی لەسەر دیوار وێنەی ژنان و ڕوخساری ژنانە بە ڕەنگی شینەوە کە هێمای ئومێد و هیوایە، بەڵام هیچکامیان دەم و لێویان نییە و دەربڕی ئەوەیە کە ژنانی ئەفغان لە بەرانبەر کولتووری زاڵی کۆمەڵگە و گرووپ و هێزە توندڕەوەکاندا دەمیان دووراوە و مافی قسە و دەربڕینیان نییە.

ئێستا ئەوەی پتر لە گشت هونەری ئەو خانمە بەرجەستە دەکات، دۆخی ئێستای ئەفغانستان و بەتایبەتی ژنانە، چونکە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە دیسان جارێکی تر ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کراوە و سیاسەتە توندوتیژری و دژە ژنانەکانی ئەو گرووپە لە هەمبەر ژنان جێگەی نیگەرانییە.