ناتۆ: ئێران پەرە بە تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکی دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ناتۆ: ئێران پەرە بە تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکی دەدات

یێنس ستۆل‌ تێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەسی باکوور (ناتۆ) ئاشکرای کردووە ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکیی دەدات.

یێنس ئێستۆل‌ تێنبێرگ ڕای گەیاندووە حکوومەتی ئێران ئیران و کوریای باکوور بە بەربڵاوی درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکیی دەدەن و دەبێ پێشی ئەو دوو وڵاتە بگیرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیارییەکان ناتۆ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی٩ی٢٠٢١ ستۆل ‌تێنبێرگ لە کۆنفرانسی "چەکە کۆمەڵکوژەکان"ی ئەو ریکخراوەیەدا کە لە شاری کۆپێنهاگی پایتەختی دانیمارک بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی ٤٥ وڵاتی جیهان تێیدا کۆ دەبنەوە، سەرەڕای ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی ئیران لە هەمبەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، هوشداریی داوە و ڕای گەیاندووە: "ئیران بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرە بە تەکنەۆلۆژیای مەترسیداری چەکی کۆمەڵکوژ دەدا و ئەم هەوڵانەی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانی زۆر مەترسیدارە".

سکرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها ڕاشی گەیاندووە: "هاوپەیمانان دەبێ زیاتر لە جاران هەوڵ بدەن کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنانی چەکی قەدەغەکراو پێک بێنن و دەبێ پێش وڵاتانی سەرەڕۆی وەکوو ڕووسیا، چین، ئێران و کوریای باکوور بگیردرێت".

ئێران سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ وڵاتانی زلهێز لە ساڵی ٢٠١٥ بەڵێنیی داوە کە چالاکییە ئەتۆمی و بەتایبەتی مووشەکییەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام بەپێی زانیاری و ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی بەچاو لە چالاکیەکانی بەردەوامە و بە ڕێژەی زیاتر لە ٢٠٪ یۆرانیۆمی پیتاندووە و لە شەش ساڵی ڕابردوو و دوای ئەو ڕێککەوتنە چەندین جۆر مووشەکی تاقی کردووەتەوە کە وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگەی نێودەڵەتی لەمبارەوە نیگەرانییان دەربڕیوە.