وەبەرهێنەرانی بەلجیکا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەبەرهێنەرانی بەلجیکا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکەن

وەبەرهێنەرانی بەلجیکا لە سێ وار کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و شاندێکیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر کۆ دەبێتەوە.

جیڵ سودنس، نوێنەری ژووری بازرگانی بەلجیکا لە راپۆرتێکدا، بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە: خاڵی دەستپێکی ئەم پڕۆژەیە بۆ سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەلجیکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا دەگەڕێتەوە.

جیڵ سودنس خۆشحاڵیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشان داوە و رایگەیاندووە: ”ئێمە خۆشحاڵین ھەلی وەبەرهێنانمان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا، بۆ رەخساوە“.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر، چەند رێککەوتنێکیان لەگەڵ شاندە بازرگانییەکەی بەلجیکا واژۆ کرد و لە چەند مانگی داھاتووشدا پڕۆژەکان  ھاوتەریب لەگەڵ وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی دەستپێدەکەن، سەرۆکی یەکێتی ژووری بازرگانی ھەولێر دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە پڕۆژەی جۆراوجۆرە، بە تایبەت حکومەتی بەلجیکا شارەزای زۆریان لە کەرتی کشتوکاڵدا ھەیە.

هەر لە راپۆرتەکەدا، دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر رایگەیاندووە: شاندە بازرگانییەکەی بەلجیکا پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە، کە زێ خول لە خۆ دەگرن و بریتین لە؛

- بەشداریکردن و پێشخستنی کارکردنی ئافرەتان.

- بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردن.

- چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک و دووبارە سوود لێوەرگرتنەوەی.

دارا جەلیل خەیات هەروەها رایگەیاندووە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لەو پرۆژانە دەکات، ”گرێبەستیان لەگەڵ دەکەین و شوێنی تایبەت بۆ پڕۆژەکان دیاری دەکەین“.