ژەهری مار بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ژەهری مار بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردێت

 

توێژینەوەیەكی تازەی پزیشكی دەریخستووە كە ژەهری مار كاریگەری هەیە لەسەر چاكردنەوەی ئەو نەخۆشانەی كە تووشی پەتای كۆرۆنا هاتوون.

زانكۆی ساوپلۆی بەرازیل توێژینەوەیەكی تازەی ئەنجامداوە لەسەر ژەهری مار و كاریگەرییەكانی لەسەر نەخۆشی كۆرۆنا، كە تێدا ئاماژە بەوەکراوە ژەهری مار دەبێتە هۆی لەناوبردنی %75ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها ڕێگری دەكات لە گەشەكردنی ئەو پرۆتینانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشە دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی توێژینەوەكەدا ئەوەش خراوەتە روو، كە گرنگی ژەهری مار لەوەدایە كە ڤایرۆسەكان لە ناودەبات بێ ئەوەی زیان بە خانەكانی دیكەی مرۆڤ بگەیەنێت.

لە كۆتایی توێژینەوەكەشدا باس لەوە كراوە كە ژەهری هەموو مارێك بەسوود نییە و تەنها ئەو مارە گەورانە نەبێ كە لەوڵاتی بەرازیل و ئارجێنتینا و پاراگوای هەن و ئامادەكردنی ئەو ژەهرەش لە تاقیگە گەورەكاندا هەن.