ئێران: ئامادەین لە دروستکردنی مۆزەخانەی مقاوەمە هاوکاریی عێراق بکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئێران: ئامادەین لە دروستکردنی مۆزەخانەی مقاوەمە هاوکاریی عێراق بکەین

بەرپرسێکی ئێرانی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی عێراق  لە دروستکردنی مۆزەخانەی مقاوەمە، نیشان دەدات.

ئەسغەر فەلاحزادە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی مقاوەمەی ئێرانی (مۆزەخانەی قاسم سولەیمانی)، رایگەیاندووە: مۆزەخانەکەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێرانی لە قۆناغی کۆتایی دروستکردندایە و نۆ بەش لەخۆ دەگرێت.

ئەسغەر فەلاحزادە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە دروستکردنی مۆزەخانەیەک بۆ بەرەی مقاوەمە، نیشان داوە.

بەرەی مقاوەمە لە دەیان میلیشیای عێراقی، سووری، لوبنانی، فەلەستینی و یەمەنی پێک دێت، کە زۆربەیان شیعەمەزهەبن و فەرمان لە بەرپرسانی باڵای ئێران وەردەگرن و کار بۆ بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.