كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حكوومەتی عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی گرێبەستێكی گەورەیان ئیمزا كرد

گرێبەستەكە بایی 27 ملیار دۆلاری ئەمریكیە

ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق، حكوومەتی عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی گرێبەستێكی گەورەیان لە بواری نەوت و گازدا ئیمزا كرد.

بەپێی میدیاكانی عێراق، گرێبەستەكە چوار پرۆژە لەخۆ دەگرێت و بڕەكەیان دەگاتە 27 مليار دۆلاری ئەمریكی، لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی گاز و پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی عێراقە، هەروەها پرۆژەیەكیشیان تایبەتە بە وزەی خۆر و لە نێوان وەزارەتی كارەبای عێراق و كۆمپانیا فەرەنسیەكەیە.

لەمبارەیەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی بڵاوی كردەوە كە گرێبەستەكە بە بڕی 27 مليار دۆلاری ئەمریكیە، لە كاتی تەواوبوونیشیدا بڕی 95 مليار دۆلاری ئەمریكی داهاتی دەبێت، بەو مەرجەی نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلاری ئەمریكی بخەمڵێندرێت.

حكوومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە گرێبەستەكە بەو ئامانجەیە باشترین وەبەرهێنان لە سامانەكانی عێراقدا بكرێت، بە تایبەتی لە یەدەگی نەوت و گاز و سامانی ئاو، لەگەڵ وەدەستهێنانی سەقامگیری لە وزەی كارەبادا، سەرباری بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.