شاندێكى ژوورى بازرگانیى به‌لجیكا و فلانده‌رز، به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى چه‌ندین پرۆژه‌ى بازرگانى و پیشته‌سازى له هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5\9\2021، عومه‌ر خدر، به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى ژوورى بازرگانیی هه‌ولێر به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌رێمى فلانده‌رزی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه، باسیان له په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فلانده‌رز كرا، به‌رێز یان یان بون، سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه بڕیاری دا چه‌ند پرۆژه له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
گوتیشى: پرۆژه‌كانیش بریتین له به‌رهه‌مهێنانى خۆراكى ئۆرگانى، به‌تواناكردنى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ی ئیداره‌دانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك، له سه‌ردانه‌كه‌ى سبه‌ینێش قسه له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژانه ده‌كرێ.